🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کاتی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن له‌ پێنجوێن كه‌مكرایه‌وه‌

سپێده‌ 2023/02/04 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن رایده‌گه‌ینێت كه‌به‌ هۆی ساردی و ناله‌برای كه‌ش و هه‌وا بڕیاردراوه‌ کاتی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سەنتەری قەزای پێنجوێن كه‌مكرایه‌وه‌.


بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا راگه‌یه‌ندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ لەبەر بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی خوێندکاران و قوتابیان بەهۆی بونی سەهۆڵ بەندان و سەرما و سۆڵەیەکی زۆر لە سنورەکە بۆ ماوەیەکی کاتی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سەنتەری قەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز و گوندەکانی دەوروبەری بەم شێوە دەبێت


١-دەوامی بەیانیان کاتژمێر (٩)ی بەیانی بۆ (١٢)ی نیوەڕۆ.
٢-دەوامی دوانیوەڕوان کاتژمێر (١)ی دوانیوەڕۆ بۆ (٤).

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)