🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیرانی بەرگریی ناتۆ لە مانگی داهاتوو کۆدەبنەوە

سپێده‌ 2023/01/26 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌



وەزیرانی بەرگریی ناتۆ لە 14 و 15ی شوباتدا لە بڕۆکسل پایتەختی بەلجیکا کۆدەبنەوە و دەربارەی ئۆکرانیا گفتوگۆ دەکەن.


کۆبوونەوەکە لە بارەگای سەرەکی ناتۆ و بە سەرۆکایەتی سکرتێری گشتیی پەیمانەکە، یانس ستۆڵتنبێرگ بەڕێوەدەچێت.


گرووپی پەیوەندیی سەربازیی ئۆکرانیا لە 14ی شوباتدا، کۆبوونەوەیەکی جیاواز ئەنجام دەدات و وەزیری بەرگری ئەمریکا، لۆید ئۆستن دەبێتە خانەخوێی کۆبوونەوەکە.


کۆتا کۆبوونەوەی گرووپی پەیوەندیی سەربازیی ئۆکراینا لە رۆژانی 18-20ی کانوونی دووەمدا لە بنکەی ئاسمانیی ئەمریکا لە ناوچەی رامشتاین رۆژئاوای ئەڵمانیا بەڕێوەچوو و تیایدا وەزیرانی بەرگریی 50 وڵات بەشداربوون و گفتوگۆیان لەسەر پرسی پێدانی تانک بە ئۆکرانیا کرد.


 



 

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)