دیجیتال میدیای سپێده
له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان مامۆستایه‌كی ئایینی به17 ساڵ زیندانیكردن سزادرا، به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى بێرێزیان به‌رامبه‌ر بهكۆمارى ئێرانیان كردوه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه: سه‌یفوڵڵا حوسێنی، پێش نوێژی مزگه‌وتی خاته‌مولئه‌نبیا له‌شاری جوانڕۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌لایه‌ن دادگای تایبه‌ت به‌مامۆستایانی ئایینی له‌هه‌مه‌دان، سزای 17 ساڵ زیندانیكردن و، 74 لێدان به قامچی وهه‌روه‌ها دوو ساڵ دورخستنه‌وه‌ی بۆ ئه‌رده‌بیل وداماڵینی به‌رگی مامۆستایه‌تی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به‌پێی ڕگهیهندراوهكه، ئه‌و هاوڵاتییه، به‌تۆمه‌تی "هاندانی خه‌ڵك بۆ تێكدانی ئاسایشی وڵات" سزای شه‌ش ساڵ زیندانیكردن، به‌تۆمه‌تی "بێ ڕێزیكردن به‌دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران و ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران" سزای دو ساڵ وشه‌ش مانگ زیندانیكردن، به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامێتی له‌مه‌كته‌ب قورئانی كوردستان" سزای شه‌ش ساڵ زیندانیكردن، به‌تۆمه‌تی "چالاكی ته‌بلیغی له‌دژی نیزام" سزای 15 مانگ زیندانیكردن، به‌تۆمه‌تی "تێكدانی نه‌زمی گشتی" به 15 مانگ زیندانیكردن و 74 لێدان به‌قامچی وهه‌روه‌ها داماڵینی به‌رگی مامۆستایی ودو ساڵ دورخرانه‌وه‌ی بۆ ئه‌رده‌بیل، سزادراوه.