🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەڵمانیا: "تانکی لیۆپارد رەوانەی ئۆکرانیا دەکەين"

سپێده‌ 2023/01/25 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆلتز رایگەیاند کە وڵاتەکەی ئەو پشتیوانییەی سەربازییەی پێشکەش بە ئۆکرانیای دەکات بەهێزتر دەکات و بڕیاریانداوە تانکی لیۆپارد-2 رەوانەی ئەو وڵاتە بکات.


لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا، ستیفن هێبێسترێت-ەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە ئۆلاف شۆلتز لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا، بڕیارەکەی راگەیاندووە و هاتووە: 'ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی هەوڵەکانمانە بۆ پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا بە باشترین شێوە. لە کایەی نێودەوڵەتییدا بەهەماهەنگی و هاوئاهەنگییەکی نزیکەوە کار دەکەین'.


لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە بڕیارەکە ئەنجامی راوێژی چڕە لەگەڵ نزیکترین هاوبەشە ئەورووپی و نێودەوڵەتییەکاندا.


ئاماژە بەوەیش کرا کە ئامانجی بڕیارەکە کۆکردنەوەی خێرای دوو کەتیبەی تانک بوو لەگەڵ تانکی لیۆپارد-2 بۆ ئۆکرانیا و لە یەکەم هەنگاودا، ئەڵمانیا 14 تانکی لیۆپارد-2 A6 دابین دەکات.


لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەیش کراوە کە هاوبەشە ئەورووپییەکانی دیکەش، تانکی لیۆپارد-2 دەدەن بە ئۆکرانیا و لە ئەڵمانیا مەشقی خێرا بە سەربازانی ئۆکرانیا دەکرێت لەسەر ئەو تانکانە.


لەلایەکی دیکەوە باس لەوە کرا کە پاکێجی پشتیوانی بۆ ئۆکرانیا راهێنان، لۆجستی، تەقەمەنی و چاککردنەوەی سیستمەکانیش لەخۆدەگرێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)