🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

هێرشێکی چەکداری لە ئێران کوژرانی دوو سەربازی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

سپێده‌ 2023/01/24 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


لە هێرشێکی چەکدارییدا لە پارێزگای سێستان-بەلۆچستان باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، دوو سەرباز کوژران و سەربازێکی دیکەش بریندار بوو.


بەپێی ئاژانسی هەواڵیی خوێندکارانی ئێران، بەڕێوەبەری ئاسایشی سێستان-بەلۆچستان، محەمەد قەنبەری زانیاری داوە سەبارەت بەو رووداوە کە شەو روویداوە.


محەمەد قەنبەری رایگەیاند:'لە قەزای بەمپور سەربە پارێزگای سێستان-بەلۆچستان هێرشی چەکداری کرایە سەر دەورییەکی سەربازان و دوو سەرباز گیانیان لەدەست دا و سەربازێکی دیکەش بریندار بوو'.


بەرپرسانی ئێران باسیان لەوە کرد کە ئۆپەراسیۆن بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە دەستی پێ کردووە کە هێشتا نازانرێت کێن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)