🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

لە عێراق ناڕەزایەتی بەرامبەر سوتاندنی قورئان لە سوید نیشاندرا

سپێده‌ 2023/01/23 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


لە بەغدای پایتەختی عێراق، ناڕەزایەتی بەرامبەر سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، نیشاندرا.


ژمارەیەک خۆپیشاندەر لەبەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان لەبەرامبەر سوتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن سەرۆکی پارتی رێڕەوی راست-ی راستڕەوی توندئاژۆ، راسموس پالودان لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم، دەربڕی.


خۆپیشاندەران، بەدەنگی بەرز دەیانگوت "هوموومان قوربانی ئیسلامین" و "بژی عێراق" و درووشمی "با ئەوانەی قورئانی پیرۆزیان سوتاندووە سزا بدرێن"، "نەخێر بۆ حکوومەتی سوید"، "سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید تاوانێکی گەورەیە، نابێت لە بەرامبەر ئەمە بێدەنگ بین" و “با باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا دابخرێت"یان بەرزکردبوویەوە.


هاوکات رێگە بە گرووپێک خۆپیشاندەر نەدرا کە هەوڵیاندا بچنە نێو باڵەخانەی باڵیۆزخانەکەوە.


چەند خۆپیشاندەرێک لە کاتی بڵاوەپێکردنیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە برینداربوون و ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی دەورەبەری باڵیۆزخانەی سوید توندکران.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)