🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

خاوەن و کارکەرانی پڕۆژەی غەزالی راگه‌یه‌ندراوێكی ناڕه‌زایه‌تی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

سپێده‌ 2023/01/22 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


له‌ راگه‌یندراوێكدا خاوەن و کارکەرانی پڕۆژەی غەزالی رایده‌گه‌یه‌نن،"ئەم پڕۆژەیە کە بووەتە شوێنی هەمووان، تەنیا لە ماوەی سەری ساڵی ٢٠٢٣، زیاتر لە ١٠ هەزار گەشتیاری لە خۆیدا حەواندەوە و بووە نوێنگەیەکی پێکەوەژیان و گەشەسەندنی کەرتی گەشتیاری."


ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "ئێستا بێ هیچ وەبەرچاوگرتنی دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی خەڵک، یەک لایەنانە بڕیار لەسەر تێکدانی دراوە."


ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:


بابەت: ناڕەزایەتی


ئێمە وەک خاوەنی کافتریا و ڕێستۆرانتەکانی شەقامی غەزالی کە یەکێکە لە پڕۆژە گەشتیارییە جوان و سەردەمیانەکانی پایتەخت و لە سەردەمی ئەم کابینەیە دروست بووە، بەدەر لەوەی بووەتە شوێنگەیەک بۆ لاوان و خەڵکی سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، نان و بژێوی زیاتر لە ٥٣٠ لاو و خێزانی لەسەرە.
ئەم پڕۆژەیە کە بووەتە شوێنی هەمووان، تەنیا لە ماوەی سەری ساڵی ٢٠٢٣، زیاتر لە ١٠ هەزار گەشتیاری لە خۆیدا حەواندەوە و بووە نوێنگەیەکی پێکەوەژیان و گەشەسەندنی کەرتی گەشتیاری، کەچی ئێستا بێ هیچ وەبەرچاوگرتنی دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی خەڵک، یەک لایەنانە بڕیار لەسەر تێکدانی دراوە و بژێوی سەدان بنەماڵەی کەمدەرامەتی ئەم شارەی خستووەتە مەترسییەوە.


جەنابی سەرۆکی حکومەت
ئێمەی کوڕ و کچە هەژارەکانی ئەم نیشتمانە، دوای یەزدانی مەزن، هیوا و ئومێدمان تەنیا جەنابتە کە سەرەڕای ئەو هەموو دڵەڕاوکێ سیاسییەی کە لە لایەن دوژمنانەوە بۆمان دروست کراوە، کەچی ئێستا و بە دەستی چەند کەسێک خەریکە هەموومان بێ لانە و بێ نیشتمان دەکرێینەوە.


خاوەن و کارکەرانی پڕۆژەی غەزالی
٢٠٢٣/١/٢٢

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)