🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

24 کەس لە ئەفغانستان بەهۆی سەرماوسۆڵە گیانیان لەدەستدا

سپێده‌ 2023/01/16 00:00

بەهۆی نالەباری رەوشی کەشوهەوا و سەرماوسۆڵەوە لە ئەفغانستان، ٢٤ کەس گیانیان لەدەست دا.


بەپێی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنی ئەفغانستاندا بڵاوکراونەتەوە، ئەو سەرما توندەی ماوەی چەند رۆژێکە ئەفغانستان، بەتایبەتی ناوچەکانی ناوەڕاست و باکووری ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، گیانلەدەستدانی چەند کەسێکی لێکەوتووەتەوە.


بەپێی ئامارەکان لە ویلایەتی بادغیس پێنج کەس کە چواریان منداڵن؛ لە ویلایەتی هێرات و ویلایەتی بەغلان نۆ منداڵ کە لە کۆڵانەکاندا دەژین؛ لە ویلایەتی خۆست پێنج کەس؛ لە ویلایەتی فاریاب دوو کەس؛ لە ویلایەتی جۆزجان دوو کەس و لە ویلایەتی سەرپول یەک کەس لە سەرمادا رەقبوونەتەوە و گیانیان لەدەستداوە.


لەلایەکی دیکەوە، باس لەوە کرا کە سەدان کەس بەهۆی "Hypothermia" (دابەزینی لەڕادەبەدەری پلەی گەرمی جەستە) سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە و هەزاران سەرئاژەڵیش بەهۆی سەرماوە لەناوچوون.


لە ئەفغانستان بەشێکی زۆری هاووڵاتییان کە هەژاران و داهاتیان کەمە، بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە ناتوانن لە وەرزی زستاندا دار و خەڵووز بکڕن.


هەروەها لە وەرزی سەرماوسۆڵەدا، بەهۆی نالەباری رەوشی کەشوهەواوە، هاتوچۆکردن سەخت دەبێت و رێکخراوەکانی گەیاندنی هاوکاریش دووچاری ناڕەحەتی دەبن لە گەیشتن بە خانەوادە هەژارەکان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)