🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

لە ژمارەیەک ناوچەی پێرو بۆ ماوەی 30 رۆژ باری نائاسایی راگەیەندرا

سپێده‌ 2023/01/15 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


بەهۆی توندبوونی خۆپیشاندانەکانی پێرو و تەشەنەسەندنی بۆ لیمای پایتەخت، حکوومەتی ئەو وڵاتە باری نائاسایی بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ لە ژمارەیەک ناوچە راگەیاند.


بڕیاری راگەیاندنی باری نائاسایی لیمای پایتەخت و شارەکانی کوسکۆ، کالائۆ و پونۆ دەگرێتەوە.


لە چوارچێوەی بڕیارەکەدا کە دەسەڵاتی نائاسایی دەداتە هێزە ئەمنییەکان، گردبوونەوە و ئازادی تاکەکەسی و پارێزبەندی دەستووریی لە ناوخۆی وڵاتەکەدا هەڵدەپەسێرێت.


هاوکات سوپای پێرو بەپێی توندی خۆپیشاندانەکان و دۆخەکە، دەتوانێت دابەزێتە گۆڕەپانەکان بۆ پشتیوانیکردن لە پۆلیس.


خۆپیشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرکۆماری پێرو، دینا بۆلوارتێ و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و داخستنی کۆنگرێس دەکەن.


بەگوێرەی راگەیاندنی پێرو لە خۆپیشاندانەکانی دژبە حکوومەت لە ١١ی کانونی یەکەمەوە تا ئێستا، ٤٨ کەس کوژراون و ژمارەی بریندارانیش ٧٠٠ کەسی تێپەڕاندووە.


حکوومەتیش باس لە کوژرانی ٤٢ کەس دەکات لە خۆپیشاندانەکاندا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)