🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سێ كه‌س به‌تۆمه‌تی دزینی‌ پاره‌ی سندووقی خێری مزگەوتێك ده‌ستگیر كران

سپێده‌ 2023/01/12 00:00

له‌ هه‌ڵه‌بجه سێ كه‌س به‌تۆمه‌تی دزینی‌ پاره‌ی سندووقی خێری مزگەوتی (قوبالە) ده‌ستگیر كران


ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/1/2023، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە لە ڕایگه‌یاند: بنکەی پۆلیسی ھەڵەبجە سێ تۆمەتباری بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ھەڵەبجە بەند کرد، کە سندووقی خێری مزگەوتی (قوبالە)یان لە گەڕەکی فەرمانبەرانی ھەڵەبجە شکاندبوو و پارەکەی نێویان بردبوو.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی ھەڵەبجە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و ھەرسێ تۆمەتبارەکە دانیشتووی سنووری پارێزگای سلێمانین.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)