🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

رووسیا هێرشی مووشەکیی كرده‌ سەر بازاڕێکی خارکێڤ و ژماره‌یه‌ك قوربانی لێکەوتەوە

سپێده‌ 2023/01/09 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


لە هێرشێکی مووشەکیی سوپای رووسیادا بۆسەر ناحیەی شیڤچینکۆڤ سەربە قەزای کوپیانسکی لە ناوچەی خارکێڤ رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، کەسێک گیانی لەدەست دا و حەوتی دیکەیش برینداربوون.


جێگری سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا، کیریلۆ تیمۆشینکۆ لە چەناڵی تێلێگرام بڵاوی کردەوە کە هێزەکانی رووسیا هێرشی مووشەکییان کردووەتە سەر ناحیەی شیڤچینکۆڤ و مووشەکەکان لە بازاڕی ناحیەکە کەوتوونەتە خوارەوە.


کیریلۆ تیمۆشینکۆ باسی لەوە کرد کە لە هێرشەکەدا، ژنێکی تەمەن 60 ساڵان گیانی لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون، تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن بەردەوامن لەسەر کارەکانیان.


جێگری سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا، هەروەها باسی لەوە کرد کە پێشبینی دەکەن هێرشەکە لە رێگەی سیستمی مووشەکیی S-300ەوە ئەنجام درابێت.


سەرۆکی فەرمانگەی سەربازیی ناوچەی خارکێڤ (پارێزگار)، ئۆلیگ سینیگوبۆڤ لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد کە لەنێو بریندارەکاندا کچێکی تەمەن 13 ساڵان هەیە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)