🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

سپێده‌ 2023/01/09 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی کەمی پچرپچر و بەفر لەناوچە شاخاوییەکان.


باسی لەوەشکردووە، بەفربارینەکە بەتایبەتی ناوچە سنووریەکانی باکور دەگرێتەوە و لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی (پارێزگای سلێمانی) هەرێم رێژەی دابارین زیاتر دەبێ بەتایبەتی لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆدا.


دەشڵێت، پاشان کەش بەرەو سەقامگیر بوون دەچێتەوە بۆکاتەکانی ئێوارە و ئەگەری دروست بوونی تەمومژ هەیە زیاتر لەناوچە بەرزەکاندا.


لەبارەی کەشوهەوای سبەینێشەوە باسی لەوەکردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە کاتەکانی بەیانی زوودا ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)