🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

موسه‌ننا ئه‌مین: ئه‌مریكا داواى له‌عێراق كردوه‌ ئه‌و بانكانه‌ سزا بدات كه‌به‌نهێنى كار له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن

سپێده‌ 2022/12/30 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌



د. موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌كوتله‌ى یه‌كگرتوو بۆ ئێران ئینترناشناڵ رایگه‌یاند: دواى پشت راستكردنه‌وه‌ له‌ناردنى گوژمه‌یه‌كى زۆرى دۆلار له‌عێراق بۆ ئێران، ئه‌مریكا داواى له‌بانكى ناوه‌ندى عێراق كردوه‌ سزاى ته‌واوى ئه‌و بانكه‌ عێراقییانه‌ بدات كه‌به‌نهێنى كار له‌گه‌ڵ ئێران دا ده‌كه‌ن.


هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: ئه‌مریكا هۆشداریشى داوه‌ته‌ به‌غدا له‌رێككه‌وتنێك كه‌ چوار ملیار دۆلار له‌خۆ ده‌گرێت له‌نێوان ئێران وعێراق دا، و داواى له‌عێراق كردوه‌ هه‌ر رێككه‌وتنێك بكرێت پێویسته‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى دینار بێت نه‌ك دۆلار.


ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: جگه‌ له‌ئێران، برێكى زۆرى دۆلار له‌عێراقه‌وه‌ بۆ هه‌ر یه‌كه‌ له‌سوریا ولوبنانیش نێردراوه‌، له‌ساڵى 2022 دا عێراق به‌گوژمى نیو ملیۆن دۆلار بێ به‌رامبه‌ر نه‌وتى خۆى به‌لوبنان دراوه‌.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)