🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

درۆنێك له‌ سنوری هه‌ولێر كه‌وته‌خواره‌وه‌

سپێده‌ 2022/12/30 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


دژەتیرۆری کوردستان ڕایگه‌یاند: درۆنێکی چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە چۆڵەوانییەکی نزیک ناحیەی بەحرکە دەکەوێتە خوارەوە.


دژەتیرۆری کوردستان بڵاویكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: بە گوێرەی زانیارییەکانمان ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی کانوونی یەکەمی 2022، کاتژمێر: 19:00، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانان، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە چۆڵه‌وانییه‌كی نزیک جێژنیكانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی به‌حركه‌ی پارێزگای هه‌ولێر كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وتەوە.


ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، هاونیشتمانییان دڵنیا دەکەینەوە، کە رووداوەکە هیچ جێی مەترسیی نییە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)