🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

پۆلیسی کەرکوک ئاماری چالاکییەکانی ئەمساڵی راگەیاند

سپێده‌ 2022/12/28 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی کەرکوک ئاماری كارو چالاکییەکانی ئەمساڵی 2022ی راگەیاند و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد زیاتر له‌ 170 بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر بەسزای خۆیان گەیشتوون.

 

عامر نوری وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی کەرکوک بە سپێدەی ڕاگەیاند: ئەمساڵ 38 حاڵەتی دزی کردن هەبووە سەرجەم حاڵەتەکان دزەکانی دەستگیر کراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، 29 حاڵەتی کوشتن لە سنوری پارێزگای کەرکووک هەبووە 27 حالەتیان تاوانباری سەرەکی تێیدا دەستیگر کراون .

 

وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی کەرکوک ئه‌وه‌شی خسته‌ڕووو، 176 بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر کە بەبری پێنج کیلۆ و نیو مادەی کریستال و حەشیشەوە گیراون و بەسزای خۆیان گەیشتوون.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)