🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

تورکیا: "تا ئێستا 15 ملیۆن و 80 ھەزار تۆن دانەوێڵە لە ئۆکرانیاوە گوستراوەتەوە"

سپێده‌ 2022/12/25 00:00

دیجیتاڵ میدیایی سپێده‌


وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، عادل کارائیسماعیلئۆغڵو رایگەیاند کە لە یەکی مانگی ئابەوە تا ٢٥ی ئەم مانگە، ١٥ ملیۆن و ٨٠ ھەزار تۆن دانەوێڵە لەڕێگای ٥٨٥ کەشتییەوە لە بەندەرکانی ئۆکرایناوە گوستراوەتەوە.


عادل کارائیسماعیلئۆغڵو لە راگەیەندراوێکدا ئاماری گواستنەوەی دانەوێڵە لە ئۆکرایناوە لەڕێگای دەریای رەشەوە خستەڕوو.


وەزیری وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، عادل کارائیسماعیلئۆغڵو ئاماژەی بەوەداوە کە جەنگی رووسیا-ئۆکراینا، بووەتە ھۆی راگرتنی ھەناردەکردنی دانەوێڵە لە ئۆکراینا کە بە گرنگترین ناوەندیی دانەوێڵە لە جیھان دادەندرێت و راگەیاندووە "دوای ئەم پێشھاتە، بە سەرکردایەتی سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەچری ھەوڵە دیپلۆماسییەکان خرانەگەڕ و لە ئەنجامدا پرۆسەی ھەناردکردنی دانەوێڵە دەستی پێ کردەوە".


عادل کەرائیسماعیلئۆغڵو باسی لەوەش کردووە کە لە یەکی مانگی ئابەوە تا ٢٥ی ئەم مانگە، ١٥ ملیۆن و ٨٠ ھەزار تۆن دانەوێڵە لەڕێگای ٥٨٥ کەشتییەوە لە بەندەرکانی ئۆدیسا، کۆرنۆمۆرسک و یوزھنی لە ئۆکرایناوە گوستراوەتەوە.


وەزیری گوستنەوە و ژێرخانی تورکیا، عادل کەرائیسماعیلئۆغڵو ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە کۆی ٥٨٥ کەشتی کە دانەوێڵەیان لە ئۆکراینا گواستووەتەوە، ١٧١یان بارەکانیان گواستووەتەوە بۆ بەندەرەکانی تورکیا و رایگەیاندوو کە تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٣٧٤ ھەزار و ٥٦٤ تۆن دانەوێڵە گەیشتووەتە بەندەرەکانی تورکیا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)