🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

لە رووداوێکی تەقەکردندا له‌ فەرەنسا 2 کەس کوژران و 4 کەسیش برینداربوون

سپێده‌ 2022/12/23 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


لە ئەنجامی تەقەکردنێكدا کە لە ناوه‌ندی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ڕوویدا، دوو کەس کوژراون و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.


میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویانکردەوە، باری تەندروستی دوو لە بریندارەکان ناجێگیرە.


تەقەکردنەکە لە شەقامی دانگین لە ناوەڕاستی پاریس ڕوویداوە و سەرچاوەکانی پۆلیسیش ڕایانگەیاندووە کە هێرشبەرەکە دەستگیرکراوە.


سەرچاوەیەکی پۆلیسی فه‌ره‌نسا ڕایگەیاند کە ئەو کەسەی دەستگیرکراوە تەمەنی نزیکەی 60 ساڵە، و ڕووداوی تەقەکردنەکە لە نزیک ناوەندێکی کوردی لە پایتەختی فەرەنسا ڕوویداوە و تا ئێستاش پاڵنەرەکەی نادیارە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)