🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

تیمی پارێزەرانی گیراوانی بادینان راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌

سپێده‌ 2022/12/13 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


تیمی پارێزەرانی بەرگریکارلە چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانی بادینان ڕایانگه‌یاند: دوو ڕۆژە پێنچ چالاکوانی شیلادزێ بەبڕیاری دادگا ئازادکراون، سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵە بەناحەق لە زیندانن و ئێستاش ماوەی حوکمەکانیان تەواو کردووە.


ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، بەم سەرماو سۆڵە لە بەیانییەوە کەس و کاریان کە ژن و منداڵیشیان لەگەڵدایە لەبەردەم ئاسایشی گشتی هەولێرن و لە چاوەروانی ئازادکردنی ڕۆڵەکانیانن بەڵام ئاسایش تا ئەو دەققەیە ئازادیان ناکەن ئەمە چ ویژدانێکە؟!.


ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌یكه‌:


بۆ ڕای گشتی ..


بەڕێز سەرۆکی هەرێم ..


بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان ..


بەرێز سەرۆکی حکومەتی هەرێم ..


بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری ..


بەڕێز سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ ..


بەڕێزان لە یۆنامی و نێردە دیپلۆماتیەکانی هەرێمی کوردستان


بەڕێزان رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ..


سڵاوو رێز ..


دوو ڕۆژە پێنچ چالاکوانی شیلادزێ بەبڕیاری دادگا ئازادکراون، سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵە بەناحەق لە زیندانن و ئێستاش ماوەی حوکمەکانیان تەواو کردووە، بەم سەرماو سۆڵە لە بەیانییەوە کەس و کاریان کە ژن و منداڵیشیان لەگەڵدایە لەبەردەم ئاسایشی گشتی هەولێرن و لە چاوەروانی ئازادکردنی ڕۆڵەکانیانن بەڵام ئاسایش تا ئەو دەققەیە ئازادیان ناکەن ئەمە چ ویژدانێکە؟!


ئەم هێشتنەوەیان لە ئاسایش سەرپێچی یاسایە، داواکارین لەبەڕێزتان بێنە دەنگ و ئەم زوڵمەی لەم پێنچ چالاکوانە دەکرێت قبوڵی نەکەن و داواکارین دەستبەجێ ئازاد بکرێن.


تیمی پارێزەرانی بەرگریکارلە چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانی بادینان


١٣/١٢/٢٠٢٢

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)