🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی دەكات

سپێده‌ 2022/12/12 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێدە


دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری 12/12/2022 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری هەولێر پێشوازی لە بەرێز ( قوباد تاڵەبانی ) سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی مام جەلال كرد .


لە دیدارەكەدا هەردوولا بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێكرد و تەئكیدیان كردەوە لە مافی هاوڵاتیان و دابینكردنی خزمەتگوزاریەكان و چارەسەركردنی كێشەكانی خەڵك و ، گرتنەبەری رێكاری دروست و گونجاويان بۆ چاككردنی دۆخی بژێویی و مافەكانیان بە پێویست زانی.


لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكە جەختكرایەوە لەسەر یەك دەنگی و یەكڕیزی لە رووبوونەوەی تەحەدیات و مامەڵەی دەستوری لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی بۆ چارەسەكردنی كێشە هەڵپەسێرداوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)