🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بڕیاری ئازاد کردنی پێنچ چالاکوانی شیلادزێ دەرچوو، کەمێکی ترئازاد دەکرێن

سپێده‌ 2022/12/12 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


ره‌مه‌زان ئه‌رتیسی پارێزه‌ری زیندانیانی بادینان بۆ سپێده‌ی راگه‌یاند،"بەیانی ئەمڕۆ پاش ئەوەی هەڵەیەکی چاپی هەبو لە بڕیاری دادگای تاوانی دووی هەولێر دادگا بڕیارەکەی راست کردەوە و بڕیاری ئازاد کردنی چوار چالاکوانی شیلادزێ دەرچوو".


باسی له‌وه‌ش كرد،" پاش ئەوەی ماوەی دوو ساڵ سزای زیندانیان تەواو کرد ، کەمێکیتر هەریەک لە ( یوسف شەریف ئیبراهیم و محمود ناجی صدیق و کۆڤان طارق جبرائیل و نێچیرڤان بدیع حاجی و ئەمجەد یوسف مصطفی ) کەمێکیتر لە چاکسازی گەورانی هەولێر ئازاد دەکرێن و بەکەسوکاریان شاد دەبن"،


وتیشی." شایانی باسە سبەی ١٣/١٢/٢٠٢٢ چالاکوانی سزادراوی شیلادزێ ( ئەمجەد یوسف مصطفی ) ئازاد دەکرێت".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)