🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

پۆلیسی سلێمانی: منداڵێکی تەمەن 11 ساڵان خنکا

سپێده‌ 2022/12/11 00:00

پۆلیسی سلێمانی راگەیاند، منداڵێكی 11 ساڵان لەكاتی یاریكردن بەو پەتەی كە بۆ هەڵواسینی ئاوی مغەزی برایەكی نەخۆشی بەكار هێندراوە، پەتەكە لەملی ئاڵاوە و خنكاوە


سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند: پەتەکە بۆ هەڵواسینی ئاوی مغەزی بەکارهاتووە و برایەکی ئەو منداڵەی کە گیانی لەدەستداوە نەخۆش بووە و لە رێگەی مغەزییەکە چارەسەری وەرگرتووە لە ماڵەوە.


ئاماژەی بەوەشكرد: رووداوەکە ئەو کاتە رویداوە کە دایکی منداڵە ١١ ساڵانەکە، کوڕەکەی دیکەی بردووە بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردن، ئەو منداڵەی کە خنکاوە دوای ئەوەی لە مەکتەب ھاتۆتەوە بەو پەتە خنکاوە.


ئەوەشی راگەیاند: نازانرێت چۆن ئەو پەتە لەملی ئاڵاوە، بەڵام گومانەکان زیاتر بۆ ئەوەدەچن کە یاری بەو پەتە کردبێت و لە ملی ئاڵابێت و نەیتوانیبێت لە ملی بکاتەوە.


سەرکەوت ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو: کە دایکی لەگەڵ برا نەخۆشەکەی گەڕاوەتەوە بینیویەتی کورەکەی بە پەتەکەوەیە، بەڵام ھێشتا رۆحی تێدامابوو، دوای مانەوەی بۆ رۆژێک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)