🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری دەرەوەی سوید: "مەرجەکانی یاداشتنامەی سێقۆڵی زۆر بە جددی وەردەگرین"

سپێده‌ 2022/12/07 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌



وەزیری دەرەوەی سوید، تۆبیاس بیڵسترۆم ئاشكرایكرد، مەرجەکانی یاداشتنامەی سێقۆڵی کە (بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ) كه‌ لە ٢٨ی حوزەیران لە نێوان سوید و تورکیا و فینلاند واژوو کراوە، زۆر بە جددی وەردەگرن.


تۆبیاس بیڵسترۆم کە بە سەردانێک دەچێتە ئەمریکا و خۆی ئامادە دەکات بۆ کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن و وەزیری دەرەوەی فینلاند، پێکا هاڤیستۆ، لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی وڵاتەکەی (TT) دا.


لەبارەی ئەو رێککەوتنەی کە له لووتکەی ناتۆ لە مەدرید پایتەختی ئیسپانیا لە نێوان سوید و تورکیا و فینلاند ئەنجام درا، بیڵسترۆم رایگەیاند: "مەرجەکانی یاداشتنامەی سێقۆڵی زۆر بە جددی وەردەگرین. هەوڵ دەدەین بەڵێنەکانمان جێبەجێ بکەین. پێشکەوتن لە بەشە جیاوازەکانی رێککەوتنەکەدا بەدی دەکرێت".


ئەوەیشی خستەڕوو کە ئاسایش لە جیهاندا بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێت و به‌پێویستی زانی سوید و فینلاند بە زووترین کات بچنە ناو ناتۆوە.



 

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)