🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بەهۆی تەمەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگیراون

سپێده‌ 2022/12/04 00:00

دیجیتال میدیای سپیده‌


بەهۆی تەم و مژێکی زۆرەوە، جەنجاڵی لە شەقامەکانی هەولێر دروست بووە و ماوەی کاتژمێرێکیش دەبێت گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگیراوە.


بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئەحمەد هۆشیار بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بەهۆی تەم و مژەوە لە بەیانییەکی زووەوە چەند جارێکە گەشتە ئاسمانییەکان رادەگیرێن و دەکرێنەوە، بەڵام ئێستا بەهۆی بوونی تەمێکی چڕەوە ماوەی کاتژمێرێک دەبێت گەشتەکان راگیراوە".


لە بەشێک لە شەقامەکانی ھەولێر بەھۆی دروستبوونی تەم و مژێکی زۆرەوە جەنجاڵی دروست بووە و رادەی بینین بۆ چەند مەترێک کەم بووەتەوە.


دوێنێ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو کە ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان نیمچە ھەوردەبێت لەگەڵ بوونی تەمێکی سووک لە شاری ھەولێر، بەڵام رادەی بوونی ئەو تەمە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازە و بە گشتی لە دەرەوەی شەقامی سەد مەتری رێژەکە زیاترە و بووەتە ھۆی جەنجاڵی و خنکانی ھاتوچۆ لە شەقامەکان.


ھاوکات وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ‌حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیشی راگەیاندبوو کە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەگەری نمە بارانێکی کەم ھەیە بە تایبەتی لە ھەندێک ناوچە شاخاوییەکانی سەربە پارێزگای ھەولێر و سلێمانی لە درەنگانی شەویشدا ئەگەری دووبارە درووستبوونی تەمێکی سووک ھەیە.


 


 


 

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)