🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

قەتەر: "ئەوانەی بلیتیان بۆ یارییەکانی جامی جیهانی نییە دەتوانن سەردانی وڵاتەکەمان بکەن"

سپێده‌ 2022/12/03 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


قەتەر رایگەیاند هاندەرانی یارییەکانی جامی جیهانی فیفا ٢٠٢٢ بەبێ بلیت رێگەیان پێدەدرێت سەردانی وڵاتەکە بکەن.


لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن لیژنەی باڵای پرۆژە و میراتی رۆشنبیری قەتەرەوە بلاوکراوەتەوە، زانیاریی لەسەر ئەو تایبەتمەندییە نوێیە خراوەتەڕوو کە بە ئەپی کارتی 'حەییا' ناسێندراوە و مۆڵەتی چوونەژوورەوەیە بۆ ئەو هاندەرانەی سەردانی قەتەر دەکەن بۆ یارییەکانی جامی جیهانی فیفا.


لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: 'تایبەتمەندییە نوێیەکەی کارتی حەییا رێگە بە هاندەران دەدات لە سەرانسەری جیهانەوە سەردانی قەتەر بکەن و چێژ لە کەشوهەوای یارییەکانی جامی جیهانی فیفا وەربگرن بێ ئەوەی پێویستیان بەکڕینی بلیتی یارییەکان هەبێت'.


هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە هاندەران دەتوانن بە دیاریکردنی شوێنی مانەوەیان و پێدانی ٥٠٠ ریاڵی قەتەری بێنە ناو وڵاتەکەوە، بۆ هاتنە ناوەوەش مەرجی بەکارهێنانی کارتی حەییا وەک خۆی هێڵدراوەتەوە و بەردەوامە.


لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئەو کەسانەی بلیتی یارییەکانیان هەیە، منداڵەکانیان کە لەگەڵیاندان و تەمەنیان ١٢ ساڵ و بچووکترە بەخشراون لە کڕینی بلیت.


پێش ئەم راگەیاندنە بۆ جامی جیهانی ٢٠٢٢، واتە پێش (دووی کانوونی دووەم)، چوونە ناو قەتەر پێویستی بە بلیتی یاری و کارتی حەییا هەبوو.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)