🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بەهۆی بڵاوکراوەیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییدا لەبارەی یاری ئێران-ئینگلتەرا، چێشتخانەیەکی تاران داخرا

سپێده‌ 2022/11/22 00:00

لە تارانی پایتەختی ئێران، چێشتخانەیەک بەهۆی بڵاوکراوەیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی دژ بە وڵاتەکەی لەبارەی یاری تۆپی پێی نێوان ئێران-ئینگلتەرا، کۆتایی بە کارکردنی هێنرا.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی کرێکارانی ئێران (ILNA)، چێشتخانەیەکی شەقامی شەریعەتی کە یەکێکە لە قەرەباڵغترین شەقامەکانی تاران، لە هەژماری ئینستاگرامەکەی بڵاوکراوەیەکی سەبارەت بە یاری نێوان ئێران و ئینگلتەرا بڵاوکردووەتەوە کە لە پەراوێزی یارییەکانی جامی جیهانی فیفا ٢٠٢٢ لە قەتەر ئەنجام درا.


ئەو چێشتخانەیە کە ناوەکەی بڵاونەکراوەتەوە، لە هەژماری خۆی پشتیوانی لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کردووە و رەخنەی لە مارشی نیشتمانی ئێران گرتووە. بەو هۆیەشەوە کارکردنی راگیراوە.


یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران، لە یەکەم یارییاندا لە چوارچێوەی جامی جیهانی فیفا، مارشی وڵاتەکەیان نەگوتەوە و پشتیوانیان لە خۆپیشاندانەکانی مەهسا ئەمینی کرد کە زیاتر لە دوو مانگە لە وڵاتەکەیان بەردەوامە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)