🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەمینداری گشتی سەردانی لقی سێمێڵی یەکگرتوو دەکات

سپێده‌ 2022/11/19 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێدە



ئەمڕۆ شەممە بەرواری ١٩/١١/٢٠٢٢، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە یاوەری شاندێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سەردانی لقی سێمێڵی یەکگرتووی کرد و لەلایەن بەرپرسی لق و ژمارەیەک لە کارگێر و ئەندامانی لقەوە بە گەرمی پێشوازی کرا.

 



ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە وتەیەکیدا بۆ بەشێک لە کادیرانی رێکخستنی لقی سێمێڵ ، پێزانینی ھەبوو بۆ ھیمەت و ئیرادەی بەھێزی کادیران و رایگەیاند ئێمە خێرمان بۆ گەلەکەی خۆمان دەوێت و ئەوانەی نایانەوێت یەکگرتوو ھەبێت بەھەڵەداچوون، ئێمە دژایەتی گەندەلی و ناعەدالەتی دەکەین و بەرنامە و راگیری خودا جێبەجێدەکەین.

 



لەبەرانبەردا ئامادەبوان خۆشحاڵی خۆیان بەو سەردانەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو دەربڕی و بەڵێنی وەفا و خزمەتکردن بەکاروانی یەکگرتوویان دووپاتکردەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)