🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: "ئێران سەروەریی عێراق پێشێل دەکات"

سپێده‌ 2022/11/17 00:00

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ئالینا رۆمانۆسکی رایگەیاند، ئێران دەستوەردان لە عێراق دەکات و سەروەریی عێراق پێشێل دەکات.


ئالینا رۆمانۆسکی لە میانی پانێلێکدا لە سێیەم رۆژی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمەریکی-کوردستان کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دهۆک دەستی پێ کرد، ئێرانی بە دەستوەردان لە عێراق تۆمەتبار کرد و رایگەیاند، ئێران بەردەوام سەروەریی عێراق پێێشێل دەکات.


باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئاماژەی بەوە دا کە ئێران وڵاتێکی دراوسێی عێراقە و گوتی: "هەر لەبەرئەوەیە ئێران کاریگەریی لەسەر عێراق هەیە".


گوتیشی: "پاڵپشتیی حکوومەتی عێراق دەکەین لە سەرجەم بوارەکاندا، بەتایبەتی بنبڕکردنی گەندەڵی و رووبەڕووبوونەوەوی گۆڕانی ئاووهەوا.


باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ئالینا رۆمانۆسکی جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە گرنگە حکوومەتی عێراق دەرفەتی کار برەخسێنێت.


رۆژی ١٥ ئەم مانگە، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمەریکی-کوردستان لە دهۆک دەستی پێ کرد و ئەمڕۆ کۆتایی پێ دێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)