🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

زێلێنسکی سەردانی خێرسۆن-ی کرد

سپێده‌ 2022/11/14 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەردانی شاری خێرسۆن-ی کرد کە دوای کشانەوەی یەکە سەربازییەکانی رووسیا کەوتووەتەوە ژێر کۆنترۆڵی سوپای ئۆکراینا.


زێلێنسکی لە میانی سەردانەکەیدا بۆ خێرسۆن، لەگەڵ سەربازان و ھاووڵاتییانی ئۆکراینیدا کۆبووەوە.


ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سوپاسی سەربازانی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند کە بە کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکە خزمەتێکی گەورەیان کردووە. ھاووڵاتییانیش خۆشەویستیی خۆیان بۆی دەربڕی.


ھەروەھا سەرۆکی ئۆکراینا، راشیگەیاند کە دڵخۆشە بە رزگارکردنی شارەکە و کاردانەوەی خەڵک.


زێلێنسکی جەختی لەسەر گرنگی ھاتنی بۆ شارەکە کردەووە و ئاماژەی بەوەدا کە بۆ ئەوە سەردانی شارەکەی کردووە تا لە نزیکەوە ھەست بە وزەی ئەو سەربازانە و خەڵکی شارەکە بکات کە رۆژانە ژیانی خۆیان لەپێناو وڵاتەکەیاندا دەخەنە مەترسییەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)