🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ژمارەی قوربانییانی بۆردومانەکەی ئێران بۆسەر شاری کۆیە راگه‌یه‌نرا

سپێده‌ 2022/11/14 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە بۆردومانەکەی بەیانیی ئەمڕۆی کۆیەدا، تائێستا کەسێک گیانی لەدەستداوە و هەشت کەسیش برینداربوون.

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 14-11-2022، ئێران بۆردومانی بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکرات لە کۆیە و کۆمەڵە لە ناوچەی زڕگوێزی سلێمانی کرد.


لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، "تا ئێستا هەشت بریندار و یەک شەهید گەیشوونەتە نەخۆشخانە، ئەمبوڵاس و تیمەکانی پزیشکی و نەخۆشخانە لە ئامادەیی پێشوازی برینداران و چارەسەرکردنیانن."


ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێشبینی دەکرێت ژمارەی بریندار و شەهید زیاتر بن تا گەیشتن بە نەخۆشخانە."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)