هه‌شت ساڵی رابردوو، به‌هۆی به‌رده‌وام زیادبوونی ده‌ردانی گازه گه‌رمی پارێزه‌ره‌كان، گه‌رمترین ساڵه‌كانی جیهان بووه.
له 27مین كۆنفرانسی لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌گۆڕانی ئاووهه‌وای سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌شاری شه‌ره‌مشێخ له‌میسر، راپۆرتی دانیشتنه‌كه بڵاوكرایهووه، به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه كاره‌ساته سروشتییه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ژیانی ملیۆنان هاووڵاتی جیهان دروست كردووه ولهمساڵدا پله‌ی گه‌رما 1،15 پله به‌راورد به‌پله‌ی گه‌رمای سالانی 1850- 1900، به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌یان بهوهكردوه: به‌هۆی به‌رده‌وام ده‌ردانی گازه گه‌رمی پارێزه‌ره‌كان، هه‌شت ساڵی رابردوو گه‌رمترین ساڵه‌كانی جیهان بوون. وهه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رمی له‌ساڵانی نێوان 2013-2022 به‌راورد به‌ساڵانی 1850-1900، به‌ئه‌ندازه‌ی 1،14 پله به‌رز بووه‌ته‌وه.
به‌هۆی به‌رده‌وامی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، له‌ساڵی 1993ه‌وه تا ئێستا ئاستی ده‌ریاكان دوو هێنده، به‌رز بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به‌سته‌ڵه‌كی گرۆنلاند، ماوه‌ی 26 ساڵه ده‌ستی به توانه‌وه كردووه وبه‌رده‌وام بچوك وبچوكتر ده‌بێته‌وه، بۆ یه‌كه‌مجاریش له‌مانگی ئه‌یلوولدا له‌بری به‌فر، باران لهبهستهڵهكهكه باری.
لای خۆشییه‌وه سكرتیری گشتی رێكخراوی كه‌شناسی، پێتێری تالاس، باسی له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌ریاكان كرد و رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه بهملیمهتر بپێورێت ئه‌وا له‌ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌كدا ده‌گاته نیو یان یه‌ك مه‌تر، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دوورمه‌ودا له‌سه‌ر ئه‌و شارانه‌ی له‌كه‌ناری دهریاكاندان. وده‌شڵێت: لافاوه‌كانی پاكستان و وشكهساڵییهكانی ئه‌فریقا، ئه‌وه‌مان نیشان ده‌ده‌ن كه ئه‌وانه‌ی كه‌مترین به‌رپرسیارییه‌تییان به‌رامبه‌ر گۆڕانی ئاووهه‌وا هه‌یه، زۆرترین زیانیان به‌رده‌كه‌وێت. به‌ڵام ئه‌مساڵ ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌شی ئاماده‌كاری باشیان بۆ گۆڕانی ئاووهه‌وا كردبوو، زه‌ره‌رمه‌ند بوون.