🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

نرخی مریشک بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

سپێده‌ 2022/11/07 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


بەپێی زانیارییەکان، نرخی کیلۆیەک مریشکی زیندوو بۆ چوار هەزار و 250 دینار بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەهۆی کەمبوونەوەی مریشک لە کێڵگە پەلەوەرییەکاندا."

هەر بەپێی زانیارییەکان، "بەهۆی ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان توشی زیانێکی زۆربوون و بەشێکیان کێڵگەکانیان داخست، ئێستا مریشک کەمبووەتەوە، بۆیە نرخەکەی بەرزبووەتەوە."

هاوکات سۆران عەبدولغەفوور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی ڕایگەیاند ، " تاوەکو کۆتایی مانگی رابردووش کیلۆیەک مریشک لە پەلەوەرخانەکان بە 2000 بۆ 2200 دینار دەفرۆشرا، بەڵام ئەمڕۆ لە بازاڕدا گەیشتووەتە 4250 دینار."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)