🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کارەبای سلێمانی ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

سپێده‌ 2022/11/07 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


ئەمڕۆ یەکشەممە 6/11/2022، کارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردووەتەوە: "ئاگاداری دانیشتوانی شارى نیشتەجێبوونى (بەرزاییەکانی قەیوان) دەکەینەوە کە کارەبای نیشتیمانیان گۆڕاوە بۆ سیستەمی (پریپەید) تکایە لەمڕۆ یەکشەممەوە سەردانی ئۆفیسی کۆمپانیا (EDMI) بکەن لەناو کۆمەڵگەی بەرزاییەکانی قەیوان بۆ کڕینى (کارتى کارەبا) و وەرگرتنی ئامێری (CIU) کە لەڕێگەیەوە باڵانسی یەکەی کارەبا پڕدەکرێتەوە".


هەروەها کارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەکەدا بۆ دانیشتوانی ئەم شوێنە ئەوەشی خستووەتە روو کە "بەپێچەوانەوە کارەباکانیان دەکوژێتەوە و بێ کارەبا دەبن."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)