🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

یەكگرتووی ئیسلامی سەردانی بزوتنەوەی ( العدل والإحسان ) دەكات

سپێده‌ 2022/11/02 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌



دوای نیوەرۆی ئەمرۆ چوار شەممە بەرواری 2-11-2022 لە شاری هەولێر بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە یاوەری شاندێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی سەردانی بزوتنەوەی (العدل والإحسان )ى كرد و لەلایەن بەرێز مامۆستا صباح الاعظمی جێگری سەرۆكی بزوتنەوەكە و مامۆستا ئەحمد شەممەری بەرپرسی نوسینگەی هەولێری بزوتنەوەکە و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەرکردایەتی بەگەرمی پێشوازیان لێكرا .

 



لەدیدارێکدا کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند هەردوولا بارودۆخی ناوخۆی عێراق و کوردستان و ناوچەكەیان تاوتوێكرد و ئومێدیان خواست ئارامی سیاسی باڵبکێشی بەسەر عێراقدا و حکومەتی نوێی عێراق سەرکەوتوو بێت لە خزمەتکردنی گەلانی عێراق .

 



هەرلەدیدارەكەدا پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا تەئكیدی لێكرایەوە و بەرەو پێشچونیشیان بە گرنگ زانی .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)