🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: دەستلەكاركێشانەوەی فراكسیۆنی یەكگرتوو دەست پێشخەریەکی نەوعی بوێرانەیە

سپێده‌ 2022/11/01 00:00


دیجیتاڵ میدیای سپێدە

 

ئەمینداری گشتی بۆ فراكسۆنی یەكگرتوو : ئەم هەڵوێستە جوامێرانەیە بەرز دەنرخێنم وسوپاسی خۆڕاگری وئەدائی جوانیان ئەکەم

 



ئەمرۆ سێشەممە 1-11-2022 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر پەیامێكی بۆ دەست لەكاركێشانەوەی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە.



ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: ئەمڕۆ بەسوپاسەوە فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەرلەمانی کوردستان بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بەسەرۆکایەتی پەرلەمان کرد، من ئەم هەڵوێستە جوامێرانەیە بەرز دەنرخێنم وسوپاسی خۆڕاگری وئەدائی جوانیان ئەکەم ، ئەمەش دەست پێشخەریەکی نەوعی بوێرانەیەو داوای سەرکەوتن وبەردەوامیان بۆ ئەکەم .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)