🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ژمارەی ئەو کەسانەی لە لوبنان بەهۆی کۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 17 کەس

سپێده‌ 2022/10/31 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


وەزارەتی تەندروستیی لوبنان زانیاری نوێی سەبارەت بە تەشەنەسەندنی پەتای کۆلێرا بڵاوکردەوە کە یەکەم حاڵەتی لە شەشی تشرینی یەکەمدا، تۆمارکرا و پاشان تەشەنەی سەند بۆ ناوچەکانی باکووری وڵاتەکە.


لە راگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی وەزارەتی تەندروستیی لوبناندا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە سێ کەسی دیکە بەهۆی کۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە و ٣٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمارکراوە.


لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە تا ئێستا لە لوبنان ١٧ کەس بەهۆی کۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوونیش گەیشتووەتە هەزار و ٤٤٧ حاڵەت.


لەلایەکی دیکەوە، فەڕەنسا نزیکەی ١٤ هەزار ڤاکسینی کۆلێرای بەخشییە لوبنان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)