🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوییەوە ٩٨ کەس لە فلیپین گیانیان لەدەستداوە

سپێده‌ 2022/10/31 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


لە ئاکامی لافاو و رۆچوونی زەوییەوە کە بەهۆی باران بارینی بەلێزمە فلیپین-ی گرتووەتەوە، ٩٨ کەس لە گیانیان لەدەستداوە.


لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتە ئاماژە بەوە دەدەن کە لە ئاکامی لافاو و رۆچوونی زەوییەوە لە ٢٧ی ئەم مانگەوە تاکوو ئێستا ٩٨ کەس لە گیانیان لەدەستداوە.


بەهۆی باهۆزی کەمەرەیی نالگای-یەوە، زیانێکی زۆر بە شاری ماگوینداناو گەیشتووە و بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوییەوە ٥٣ کەس لەوێ گیانیان لەدەستداوە.


کارەکانی گەڕان و فریاکەوتن لە گوندی کوسیۆنگ کە دەکەوێتە نزیک شاری ماگوینداناو بەردەوامن کە مەزەندە دەکرێت ٨٠ بۆ ١٠٠ کەس لەژێر خاکدا بن.


پۆلیس و هێزەکانی سوپا هاوکاری خۆبەخشان دەکەن لە کارەکانی گەڕان و فریاکەوتندا.


ئەم باهۆزە کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر ژیانی نزیکەی دوو ملیۆن کەس و زیاتر لە ٩٧٥ هەزار فلیپین-ییش ناچاربوون ماڵەکانیان جێ بهێڵن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)