🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

واتس ئاپ کەوتەوە کار

سپێده‌ 2022/10/25 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


دوای ئەوەی بۆ چەند کاتژمێرێک بەھۆی بوونی کێشە لە سێرڤەرە سەرەکییەکانی لە ئەورووپا، واتسئاپ لە ژمارەیەک وڵات و ناوچەی جیھان لەنێویاندا، عێراق و ھەرێمی کوردستان بچڕا، دووبارە کەوتەوە کار.


پێشتر وەزارەتی گەیاندنی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی ھۆکاری بچڕاندنی خزمەتگوزارییەکانی واتسئاپ بڵاوکردبوویەوە و تیایدا رایگەیاندبوو کە بوونی کێشە لە سێرڤەرە سەرەکییەکانی لە ئەورووپا، بووەتە ھۆی بچڕانی خزمەتگوزارییەکانی وەتسئاب.


دوای چەند کاتژمێرێک لەکارکەوتنی، دووبارە واتسئاپ کەوتەوە کار.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)