🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشدارییەکی توند بڵاوده‌كاته‌وه‌

سپێده‌ 2022/10/24 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


نوێنەری تەندروستی لەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری بەخاوەن مارکێت و فرۆشتگای خوێندنگاکان دەدات و دەڵێت؛ روبەڕوی رێکارە یاساییە توندەکان دەکرێنەوە.


ئەمڕۆ دوشەممە، د. باوان عەبدولڕەحمان، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: ئەو خواردن و خواردنەوانەی رێگەیان پێدراوە لە فرۆشتگای خوێندنگەکان بفرۆشرێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستییەوە ئاراستەی لیژنە هاوبەشەکان کراوە، بەدەر لەو لیستە هەر خواردن و خواردنەوەیەک بەخوێندکاران بفرۆشرێت، خاوەنی فرۆشتگاکە روبەڕوی سزادەکرێتەوە.


سەبارەت بەپاکەت و جگەرەی ئەلیکترۆنی وتیشی: لەرێگەی راگەیاندنەکان و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە، سەرجەم مارکێتەکان ئاگادارکراونەتەوە کە ڤایپ، پاکەت و جگەرەی ئەلیکترۆنی بە مێرد منداڵ نەفرۆشن، بەپێچەوانەوە شوێنەکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکارە یاساییە توندەکان دەکرێتەوە.


د. باوان عەبدولڕەحمان داوا لە دایکان و باوکان دەکات بەوریاییەکی زیاترەوە ئاگاداری منداڵەکانیان بن و لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.


 

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)