🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی رووسیا گیانلەدەستدانی دوو کەسی لێکەوتەوە

سپێده‌ 2022/10/23 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


فڕۆکەیەکی جەنگیی رووسیا لە میانی مەشق و راهێناندا، بەسەر ماڵێکدا کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەست دا.


بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دۆخی لەناکاوی رووسیا، فڕۆکە جەنگییەکە کە لە جۆری "Su-30" بووە لە شاری ئیرکوتسک لە سیبیریا رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کەوتووەتەخوارەوە و بەر ماڵێک کەوتووە.


بەهۆی ئەو رووداوەوە ئاگر لە رووبەرێکی ٢٠٠ مەتر چوارگۆشە کەوتووەتەوە، بەڵام هەر زوو تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کوژاندەوە.


هێشتا هۆکاری رووداوەکە دیارنییە کە بەهۆیەوە دوو فڕۆکەوان گیانیان لەدەستداوە و لێکۆڵینەوەش لەبارەیەوە دەستی پێ کردووە.


لە ١٧ی تشرینی یەکەمدا لە شاری یێیسک باشووری رۆژئاوای رووسیا، فڕۆکەیەکی جۆری "Su-34" لە میانی مەش و راهێناندا کەوتەخوارەوە و بەهۆی ئەوەی کەوتە شوێنێکی نیشتەجێبوونەوە ١٥ کەس گیانیان لەدەست دا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)