🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەشداری دیداری مامۆستا عومەر ڕێشاوی كرد

سپێده‌ 2022/10/22 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌



دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 22-10-2022، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە شاری سلێمانی بەشداری دیداری مامۆستا عومەر ڕێشاوی ڕێ كرد و لەوتەیەكدا ڕایگەیاند: مامۆستا عومەر ڕێشاوی زیاد لە مێژووی ژیانی خزمەتی گەورەی بە ژیان بەگشتی و سەرجەم چین و توێژەكان بەبێ جیاوازی كرد.

 



هەروەها ئاماژەی بەوەشدا كە مامۆستا ڕێشاوی گوفتارو كرداری پێكەوە گرێدابوو وە هەمیشە كردارەكانی پێش گوفتارەكانی خستبوو وە هەم كەسێكی خۆبەكەم زان و سادەبوو لەگەڵ ئەوەشدا عیزەتی نەفسی زۆر بەرزبوو، مامۆستا بە كرداری مامۆستا بوو وە هەموولایەنەكان خۆیان بەخاوەنی دەزانی.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)