🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

برینداری تۆپبارانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سنوری برادۆست گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌

سپێده‌ 2022/10/16 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


په‌یامنێری سپێده‌ ڕایگه‌یاند: ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 30ساڵان بەهۆی سەختی برینەکەی ڕەوانەی شاری هەولێر کرا.


په‌یامنێری سپێده‌ پێی ڕاگه‌یاندین، كه‌مێك پێش ئێستا بریندارەکەی ئەمڕۆیی سنوری برادۆست گواسترایه‌وه‌ بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاشتی لە سۆران كه‌بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیا بریندار بوو بوو.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئافرەتەکە ناوی شەرمین ئەسعەد تەمەنی 30 ساڵ و خێزاندارە و دانیشتتووی سنوری دەشتەهێرت و بەهۆی سەختی برینەکەی ڕەوانەی شاری هەولێر کرا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)