🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

روونکردنەوەیەك لە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە

سپێده‌ 2022/10/16 00:00

دیجیتال میدیای سپێده‌


سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگه‌یاند: وشەی (خیانەت )ئەوەبەرامبەر ئەوانە بەکار ھات کە پشتیوانی لە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەکەن بەنایاسایی بۆدرێژەدان بەتەمەنی گەندەڵی وگەندەڵکاران.


د.شێرکۆ جەودەت سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگه‌یاند: سەبارەت بەبریاری دەست لەکارکێشانەوەمان لەپەرلەمانی کوردستان لە بەرواری ٦/١١/٢٠٢٢ وە، ئەوە بریارێکی سیاسی سەرکردایەتی یەکگرتوو بوو وفراکسیۆنی یەکگرتوو بێ دواکەوتن جێبەجێی کرد بۆیە بوارنەمابوو بۆ ھیچ ھەماھەنگیەك ونەشمان ویست کەس احراج بێت.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: سەبارەت بە وشەی (خیانەت )ئەوەبەرامبەر ئەوانە بەکار ھات کە پشتیوانی لە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەکەن بەنایاسایی بۆدرێژەدان بەتەمەنی گەندەڵی وگەندەڵکاران.


باسی له‌وه‌شكرد: لەکاتێکدادەنگدەر تەنھا بۆ چوارساڵ متمانەی بەخشیوەوئەم وشەیەش بێگومان مەبەست لێی برایانمان لە کۆمەڵی دادگەری نیە چونکە ھەمیشە دژی ھەمووکارێکی ناشەرعی ونایاسیی بوون وداوای لێبوردن دەکەین بۆ ھەرھەڵەتێگەیشتنێك.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)