🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان ده‌كشێته‌وه‌

سپێده‌ 2022/10/12 00:00

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان بڕیاری دا بە کشانەوەی پەرلەمانتارانی دوای 6-11-2022 كە ماوەی یاسایی پەرلەمان تەواو دەبێت.


ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بلاوكردوه‌ تێیداهاتووه‌، ئەمڕۆ چوار شەممە 12-10-2022، ئەنجومەنی سەكردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە سەرپەرشتی بەڕێز/ د.هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەن و ئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی كۆبونەوەیەكی نائاسایی گرێدا و لە كۆبونەوەكەدا پرسی وەرگرتنی هەڵوێست لە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بە شێوەیەت كی نایاسایی تاوتوێ كرد.


ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بڕیاریدا كە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە بەرواری 6-11-2022 بەدواوە ـ كە ماوەی یاسایی پەرلەمان تەواو دەبێت لە پەرلەمانی كوردستان بكشێنەوە

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (سپێده‌)