🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

پارێزگاری کەرکووک: سەردانەکەی زەیدی بۆ تورکیا تیشک دەخاتە سەر دۆسیەی ئەمنی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/28 16:29

بەغدا - INA - ئەیبەک ئۆزتورک

محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەرکووک، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە کە سەردانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەنقەرە، لە دانوستانەکانیدا لەگەڵ لایەنی تورکی تیشک دەخاتە سەر دۆسیەی ئەمنی، سەرباری تاوتوێکردنی دۆسیەی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان کە عێراق دەبێتە وێستگەیەکی ئابووریی گرنگ تێیدا.

ئاغا بە ئاژانسی دەنگوباسی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "دۆسیەی ئەمنی لە دیارترین ئەو دۆسیانە دەبێت کە سەرۆک وەزیران و وەفدی یاوەری لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئۆردۆغان، سەرۆکی تورکیا تاوتوێی دەکەن، بە مەبەستی دوورخستنەوەی عێراق لە چوونه‌ ناو بابەتگەلێک کە ببێتە هۆی تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات."

ئەوەشی وت: "پڕۆژەی گەشەپێدان لەسەر مێزی دانوستانەکان دەبێت، بەو پێیەی عێراق دەبێتە وێستگەیەکی ئابووریی گرنگ بۆ ئەم پڕۆژەیە"، ئاماژەی بەوەش دا کە "گەشەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان و چالاککردنەوەی هێڵەکانی گواستنەوە و هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەرەکانی تورکیاوە، بە هەمان شێوە لە کاتی دانوستانەکاندا ئامادەیی دەبێت."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)