🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆکی ئەمەریکا پێشوازی لە سەرۆکی ئۆکرانیا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکات

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/28 15:08

کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ پێشوازی لە ڤلادیمێر زیڵینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا و بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکات.

سەرۆک ترامپ بڕیارە کاتژمێر 9:30 بە کاتی واشنتنی پایتەخت پێشوازی لە سەرۆکی ئۆکرانیا بکات و کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی ئەنجام بدەن.

پێشبینی دەکرێت تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکان شێوازی مامەڵەکردنی بێت لەگەڵ ڕووسیا و گفتوگۆکردنی کارەکانی سەرۆکی ئەمەریکا بێت لە پێناو گەییشتنی ئەو وڵاتە بە ئاشتی.

دواتر و لە کاتژمێر 11:30دا سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ کۆ دەبێتەوە و چاوەڕێ دەکرێت بابەتی ئێران تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان بێت.

شایەنی باسە دوای نیوەڕۆ سەرۆکەکان بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی سیناتۆر لینزی گراهام دەکەن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)