بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بزووتنەوەی ئەنسارووڵڵا (حوسییەکان)، بۆردوومانکردنی ژمارەیەک ئامانج و خاڵی هەستیاری دابینکردن و گواستنەوەی نەوتی خاوی لە سعودییە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ڕاگەیاند.
وتەبێژی سەربازیی بزووتنەوەکە، عەمید یەحیا سەریع لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی: "هێزە چەکدارەکان ژمارەیەک ئامانج و خاڵی هەستیاری دابینکردن و گواستنەوەی نەوتی خاوی سعودییەیان کردووەتە ئامانج".
ئاماژەی بەوەشکرد کە "ژمارەیەک ئامانج و خاڵی هەستیاری دابینکردن و گواستنەوەی نەوتی خاو لە ڕۆژهەڵاتی سعودییەوە بۆ شاری یەنبووع بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراونەتە ئامانج، وەک وەڵامێک بۆ بەزاندنی ئاسمانی یەمەن لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سعودییەوە".