بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەییی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، داخستنی هەشت کۆگای مۆڵەتپێنەدراوی فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکانی لە لای کەرخ ڕاگەیاند.
فەرماندەییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە: "لێژنە هاوبەشەکانی فەرماندەییی ئۆپەراسیۆنەکان بە بەشداریی مەفرەزەکانی (بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەشتوگوزار) چەندین ئەرکی پشکنینیان بۆ ڕێستۆرانت، هۆڵ، کافێ و کۆگاکان ئەنجامداوە".
ئەوەشی خستە ڕوو کە "پرۆسەکە بووە هۆی داخستنی (هەشت) کۆگای مۆڵەتپێنەدراوی فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان کە سەرپێچیی مەرج و ڕێنماییەکانی دەستەی گەشتوگوزاریان کردبوو، لە چەند ناوچەیەکی لای کەرخ".