نێودەوڵەتی – INA
دەسەڵاتدارانی کۆریای باکوور ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند کە تواناکانیان لە بواری چەکی ئۆتۆمی بەشێوەیەکی نەپچڕاو "بێ یەک سات وەستان" نوێ دەکەنەوە.
پەیۆنگیانگ داوای وەزیرانی دەرەوەی کۆمەڵەی وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا (ئاغسیان / ASEAN)ی لەم مانگەدا بۆ ڕادەستکردن و لەناوبردنی تەواوەتی چەکی ئۆتۆمی ڕەتکردەوە و بە دەربڕینێکی دیکەی دژایەتیکردن بەرامبەر دەوڵەتێکی ئۆتۆمی بەرپڕسیار وەسفی کرد، بەپێی وتەی خۆیان.
ئەمەش لە لێدوانێکدا هات کە ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی کۆریا لە زاری "کیم یۆ جونگ" خوشکی "کیم جۆنگ ئۆن" ڕێبەری کۆریای باکوورەوە گواستوویەتیەوە، کە زۆرجار بەناوی براکەی و دەوڵەتەوە لە شوێنە نێودەوڵەتییەکاندا قسە دەکات.
ناوبراو زیادی کرد: "هەڵوێستمان نەگۆڕ و ڕوونە: هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی ئۆتۆمی قەڵغانيکی جێگای بڕوای سەروەریی دەوڵەتن و باشترین گەرەنتی پاراستنن... توانای ئۆتۆمی کۆماری دیموکراتیی گەلی کۆریا بەردەوام و بێ بچوکترین پچڕان نوێ دەکرێتەوە."
بەپێی وتەی ئەو، "ئەم پاراستنە زۆر بە پێویستی دەمێنێتەوە، لە سایەی قەیرانێک کە لەلایەن هێزە دوژمنکارەکانەوە لە ناوچەکەدا دروستکراوە"، بەپێی دەربڕینی خۆی.