🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی ناوخۆ: بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کارمەندێک لە ئەنبار دوو کەس دەستگیرکران

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/26 22:47

بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی ناوخۆ، دەستگیرکردنی دوو کەسی ڕاگەیاند کە هێرشیان کردبووە سەر کارمەندێکی فەوجەکانی فریاکەوتن لە پارێزگای ئەنبار.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :

بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هێرشکردنە سەر یەکێک لە کارمەندانی وەزارەت لە پارێزگای ئەنبار دەردەکەوێت.

لێرەوە ڕوونی دەکەینەوە کە ڕووداوەکە دەمەقاڵێیەکی کەسی بووە لە نێوان کارمەندێکی فەوجەکانی فریاکەوتن (لە دەرەوەی کاتژمێرەکانی دەوامی فەرمی) و دوو کەسی دیکە، و هەردوو کەسەکە دەستگیرکراون و خراونەتە ژێر لێپرسینەوەوە بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەریان بگیڕدرێتە بەر و ڕادەستی دادگا بکرێن بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.

وەزارەتی ناوخۆ جەختیکردەوە لەسەر سووربوونی تەواوی لە جێبەجێکردنی یاسا بەسەر هەموواندا بێ جیاوازی، و نەرم نەبون لەگەڵ هیچ هێرشێک کە کارمەندانی بکاتە ئامانج یان ئادابی گشتی بشێوێنێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)