🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری پەروەردە: داواکارییەکانی تانەدان لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان دەچنە ژێر وردبینی وردەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/26 21:11

بەغدا - INA

عەبدولکەریم عەبتان،وەزیری پەروەردە،جەختی کردەوە کە سەرجەم داواکارییەکانی تانەدان لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان دەچنە ژێر وردبینی و پشکنینی وردەوە لەلایەن لێژنەی تایبەتمەندەوە، و دووپاتی کردەوە کە وەزارەت سوورە لەسەر دادپەروەری بەرامبەر بە قوتابیان و پێدانی شایستە تەواوەکانیان.

وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوەدا : کە وەزیر لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا ستایشی جوان بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوە گشتییەکانی کرد، سەرەڕای ئاستەنگەکان، هەروەها ڕۆڵی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و لایەنە پشتگیریکارەکانی بەرز نرخاند لە دابینکردنی سەلامەتی تاقیکردنەوەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی حاڵەتەکانی فێڵکردن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : وەزیری پەروەردە داوای لە قوتابیان کرد پشت بەو پڕوپاگەندانە نەبەستن کە ئامانجیان تێکدانی ڕێکارەکانی تاقیکردنەوەکانە، و دڵنیایی دایە کە لێژنە تایبەتمەندەکان بە وردی چاودێری سەرجەم داواکارییەکانی تانەدان دەکەن بۆ ئەوەی مافی هیچ قوتابییەک نەفەوتێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)